zagros news agency

توركیا: ​​​​دانوستانەکانی ئۆکراینا و ڕووسیا هەنگاوێک بەرەو پێشەوە چوو

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، ڕایگەیاند، لە کەشێکی بونیادنەردا، دوو لایەن ئەو بابەتانەی کە لە کۆبوونەوەی یەکەمدا لەسەری ڕێککەوتبوون، هەنگاوێک بەرەو پێشەوەیان برد.

هاکان فیدان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بابەتێکی پەیوەندیدار بە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ئۆکراینا-رووسیا-تورکیا بڵاو کردەوە.

لەم بارەیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ڕایگەیاند: “لە کەشێکی بونیادنەردا، دوو لایەن ئەو بابەتانەی کە لە کۆبوونەوەی یەکەمدا لەسەری ڕێککەوتبوون، هەنگاوێک بەرەو پێشەوەیان برد”.

هاکان فیدان هەروەها نووسیوێتی: “بەو ئیرادەیەی کە ڕێبەرانمان نیشانیان داوە، ڕەهەندێکی بونیادنەر کە ئاکامبەخشە بەڕێوەدەچێت و ئەوە جێی دڵخۆشییە”.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

جێنیفەر لۆپێز: تەمەن و قسەی خەڵک ناتوانن خەونی دەرهێنانم لێ زەوت بکەن

ART

ئیخلاس دلێمی: هەوڵی جددی هەیە لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت

یاسین

کۆمپانیای ئەپل نەوەی سێیەمی AirPods Pro نمایش کرد

سەڵاح