zagros news agency

ڕێنماییه‌كانى جه‌ژنى قوربان بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان

 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستىی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 4ى 6ى 2025) ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕێنماییه‌كانى جه‌ژنى قوربانى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نه‌خۆشخانه‌كان، خستووه‌ته‌ ڕوو.

له‌ ڕاگەیەندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز کاری پێویست ئەنجام بدەن بە جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

1.⁠ ⁠دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتییه‌ گشتی و نەخۆشخانەکان.

2.⁠ ⁠بۆ هەر کارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

3.⁠ ⁠لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

4.⁠ ⁠پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.

5.⁠ ⁠هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.

6.⁠ ⁠ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (٢٤) کاتژمێر لە ڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨)ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی رۆژی دوایی رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.

7.⁠ ⁠ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.

8.⁠ ⁠ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.

9.⁠ ⁠بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.

10.⁠ ⁠هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.

11.⁠ ⁠نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.

12.⁠ ⁠سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

13.⁠ ⁠سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

14.⁠ ⁠تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

15.⁠ ⁠خزمەتگوزاری بانکی خوێن بە شێوەی ئێشکگری (٢٤) کاتژمێری کراوەبێت.

16.⁠ ⁠تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.

17.⁠ ⁠تیمەکانی تەندروستی بەهەماهەنگی تیمەکانی ڤیتەنەری چاودێری شوێنەکانی سەربڕینی ئاژەڵ بکەن و چاودێری مەرجە تەندروستیەکان بکەن.

18.⁠ ⁠بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێنمایی تایبەت بە کۆنتڕۆلکردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون بکرێت.

19.⁠ ⁠پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.

20.⁠ ⁠تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیاریەکان دابنریت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ باری لەناکاو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و ڕووسیا لە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران نیگەرانن

یاسین

مەلامستەفا بارزانی پیرۆزبایی لە گشت کوردستانیان و هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکات

یاسین

هه‌ولێر.. دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامێكی 60مه‌تریی دووساید به‌ گوژمه‌ی 36 ملیار و 300 ملیۆن دینار

سەڵاح