zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەیان تومارکرد

 

نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە ڕۆژی پێشتر، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 65 دۆلار و 36 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشو نرخەکەی 27 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 63 دۆلار 13 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 23 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق تا ساڵی ٢٠٣٠ لە ٩ ملیۆن تێپەڕێت

سەڵاح

پارێزگاران لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا

سەڵاح

سبه‌ی 120 ملیار ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق

سەڵاح