zagros news agency

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پیرۆزبایی له‌ سەرۆکی نوێی کۆریا ده‌كات

 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی لی جای میونگ لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی کۆریای باشوور پیرۆزبایی لێدەکات و داوای قوڵکرنەوەی زیاتری پەیوەندییە لەمێژینەکەی نێوان گەلی کوردستان و کۆریا دەکات.

رۆژی چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی سەرکەوتنی لی جای میونگی لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی کۆریای باشوور کرد.

مەسرور بارزانی نووسیویەتی؛ “پیرۆزبایی هەڵبژاردنی لی جای میونگ وەکو سەرۆککۆماری کۆریای باشوور دەکەم. چاوەڕوانی بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوان حکومەتەکانمان و قوڵکردنەوەی دۆستایەتیی دێرینی نێوان گەلەکانمان دەکەم”.

لی جای میونگ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی کۆریای باشوور رۆژی سێشەممە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماریی وڵاتەکەی، توانی 51.7٪ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و ببێتە براوەی یەکەمی هەڵبژاردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى كه‌ريم شه‌نگالى ده‌كات

سەڵاح

حه‌وت مووشەک لە عێراقەوە ئاراستەی بنکەیەکی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا کەان

سەڵاح

ئەردۆغان: هیوادارین دەستبەکاربوونی موجتەبا خامنەیی ببێتە هۆی سەقامگیری

یاسین