سه‌رۆكی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان ره‌خنه له‌و فراكسیۆنانه ده‌گرێت كه به‌ته‌نیا و به‌ناوی كورده‌وه ده‌چنه لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دوارت ده‌بنه ده‌مراستی حكومه‌تی عێراق.
دوای ئه‌وه‌ی له‌دوو رۆژی رابردوو فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رووبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بویه‌وه، به‌وه‌ی ته‌نیا چونه‌ته لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی وه‌ك گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق به‌رگریان ده‌كرد له حكوومه‌تی عێراق. سامان حوسێن، سه‌رۆكی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان بۆ زاگرۆس گوتی: “باوه‌ڕمان به‌هیچ فراكسیۆنێك نه‌ماوه به‌ناوی فه‌رمانبه‌رانه‌وه بچێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كۆببێته‌وه و دواتر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی بلیت ئێمه به‌دواداچونمان بۆ گرفتی مووچه كردووه”.
له‌باره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی عێراق، راشی گه‌یاند: خێره ئه‌وه 3 رۆژه له‌به‌غداوه هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ش نییه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بووه بۆ چوون بۆ لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق؟.

