zagros news agency

قالیباف: لە پلانی ئەمریکادا تەنانەت ئاماژە بە هەڵگرتنی گەمارۆکانیش نەکراوە

 

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت ئەمریکا لە دانوستانەکاندا ڕاستگۆ نییە و لە پێشنیارەکانیدا ئامادە نییە گەمارۆکان هەڵبگرێت، لە کاتێکدا ئێران بۆ سەلماندنی ئاشتیخوازانەبوونی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی، بە مەرجی مانەوەی مافی پیتاندن ئامادەیە.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی حوزەیران، ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی “ئامادەیە لە بەرانبەر هەڵگرتنی گەمارۆکان و سوودمەندبوونی ئابووری، بۆ سەلماندنی ئاشتیخوازانەبوونی چالاکییە ئەتۆمییەکانی متمانەی پێویست دروست بکات و لە هەمان کاتدا مافی پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکی خۆی بپارێزێت.”

قالیباف بە ڕاشکاوی گوتی: “لە پلانی ئەمریکادا تەنانەت ئاماژە بە هەڵگرتنی گەمارۆکانیش نەکراوە،” و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە “ڕەفتاری ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دانوستانە ناڕاستەوخۆ ئەتۆمییەکاندا، پڕ لە ناکۆکییە و ڕاستگۆیی تێدا نییە.”

ناوبراو داوای “گۆڕینی ڕوانگە”ی لە کۆشکی سپی کرد و گوتی: “ئەمریکا لە لایەکەوە زەردەخەنە دەکات و باس لە دەرفەتی ئابووری بۆ ئێران دەکات، بەڵام لە کردەوەدا ئێمە لە مافە نێودەوڵەتییەکەمان بۆ پیتاندن بێبەش دەکات.”

تا ئێستا پێنج خولی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن بەبێ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەڕێوەچووە. ئێران هێشتا جەخت لەسەر مافی خۆی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دەکاتەوە و لە بەرانبەردا، ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ڕێگە بە ئێران نادات تەنانەت بە ڕێژەی یەک لەسەدیش یۆرانیۆم بپیتێنێت.

لەم بارەیەوە، ستیڤ ویتکاف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختی کردەوە کە ئێران لە هەندێک حاڵەتدا پیتاندنی بە ڕێژەی سەرووی ٦٠٪ ئەنجام داوە و ئەمەش قبووڵکراو نییە بۆ وڵاتێک کە “بانگەشەی ئەوە دەکات پڕۆگرامی ئەتۆمیی مەدەنی هەیە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسيی پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

گوران

سەڵاح

پلانی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران لە نێوان هەرێم وبەغدا تاوتوێ دەکرێت

یاسین