zagros news agency

ئەمشەو دیاردەیەکی فەلەکیی دەگمەن روودەدات

 

ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە 11ى حوزه‌یرانى 2025) له‌ ئاسمانی عێراق ڕووداوێکی فەلەکی دەگمەن ده‌بینرێت، کە مانگ لە وەرزی زستاندا بۆ نزمترین خاڵی ئاسۆ دادەبەزێت. ڕەنگەکەی لە نێوان پرتەقاڵی و سووردا دەبێت، یان ئەوەی بە “مانگی شیلیك” ناسراوە.

 

شارەزایان دەڵێن، ئەم شەوی چوارشەممە و پێش ده‌ ڕۆژ له‌ ده‌ستپێكردنى وه‌رزى هاوین كه‌ ده‌كاته‌ 21ى حوزه‌یران، له‌ ئاسمانى عێراق ڕووداوێکی فەلەکی جوان ڕوو ده‌دات. مانگی پڕ کە لە هەندێک کولتووردا بە “مانگی شیلیك” ناسراوە، هەرچەندە ناوەکە پەیوەندی بە ڕەنگەکەیەوە نییە، بەڵام لە ئاسماندا زۆر نزم دەردەکەوێت. بەرزییەکەی نزیکەی پێنج پلە کەمتر دەبێت لە نزمترین خاڵ کە خۆر لە وەرزی زستاندا پێی دەگات. ئەمە ڕووداوێکی زۆر دەگمەنە بۆ مانگی پڕ.

 

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی ئەوەی تیشکی مانگ بە چینە چڕەکانی بەرگەهەوادا تێدەپەڕێت لەم بەرزییە نزمەدا، ڕووناکییه‌كه‌ی پەرش و بڵاو دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕەنگەکانی مانگ به‌و شێوه‌یه‌ دەربکەون، لە پرتەقاڵییەوە تا سوور، ئەمەش جوانکارییەکی تایبەت بە دیمەنەکە دەبەخشێت کە سەرنجی فۆتۆگرافەران، ڕادەکێشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی: باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جه‌لال ئەوەیە کە گفتوگۆ، ته‌بایی و یه‌کڕیزی بکەینە ڕێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان

یاسین

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

گوران