ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق و راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان باس له گرنگی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كات و زانیاری ده‌خاته‌روو.
ڕێزان شێخ دلێر، بۆ زاگرۆس، گوتی: “زۆر گرنگه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست بكات به‌كاركردن و كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌ت دروست بكرێت، دۆخی ناوچه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت، چونكه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كارا بوایه ئه‌و كاته داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و جیهان ده‌كرد به‌فه‌رمی كه هه‌رچیان كردووه، بێن به‌ده‌م خه‌ڵكی كوردستانه‌وه كه مووچه‌یان لێ بڕاوه”.
گوتیشی: “هه‌رچی زووه، ده‌بێت كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت و خه‌ڵك بێ هیوانه‌كرێت له‌و پرۆسه‌ی دیموكراتییه”.

