zagros news agency

عەباس عێراقچی: ڕۆژی یەکشەممە دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەست پێ دەکاتەوە

 

عەباس عێراقچی، سکرتێری ئەنجوومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران و دانوستانکاری باڵای پێشووی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەست پێ دەکەنەوە و جەختیشی کردەوە، دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی خێرا لە ئارادایە.

عێراقچی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، ڕێککەوتنێک کە ئاشتیخوازانەبوونی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بسەلمێنێت، دەکرێت بە خێرایی بەدی بێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە، لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، سەبارەت بەوەی نابێت ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبێت، لەگەڵ سیاسەتی ڕاگەیەنراوی کۆماری ئیسلامیدا یەکدەگرێتەوە و دەتوانرێت وەک بنەمایەکی هاوبەش بۆ گفتوگۆکان بەکاربهێنرێت.

عێراقچی مەرجەکانی وڵاتەکەشی بۆ ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوو خستەڕوو و گوتی: “ڕێککەوتنێک کە بۆ هەردوولا ئەنجامی ئەرێنیی هەبێت، دەبێت دوو خاڵی سەرەکی مسۆگەر بکات: یەکەم، بەردەوامیی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە لەژێر چاودێریی وردی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا، دووەم، هەڵگرتنی تەواوەتیی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران.”

شایەنی باسە، ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی ٢٠١٥، ناسراو بە “بەرجام”، ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتن پەکیکەوتووە. ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ بە بڕیاری دۆناڵد ترامپ بە شێوەیەکی تاکلایەنە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە و سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو زەبەلاحەکانی فەڕەنسا یارییان هەیە

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ١٠ رۆژ مۆڵەت دەداتە کوتلەکان بۆ دابەشکردنی ئەندامەکانیان بەسەر لیژنەکاندا

یاسین