zagros news agency

هەڵوێستی ڕیاڵ مەدرید لەسەر مانەوەی ئەلابا

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس، دەیڤد ئالابای نەمسایی، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدریدی لە خواستی خۆی بۆ مانەوە لە یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە تا کۆتایی گرێبەستەکەی، ئەوەش دووپاتیکردووەتەوە کە سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانی ئەم هاوینە بیر لە جێهێشتنی یانەکەی ناکاتەوە.

لای خۆیەوە یانەی ڕیال مەدرید هیچ نیازێکی نییە فشار بخاتە سەر یاریزانەکە یان ناچاری بکات بە ڕۆیشتنی و بەتەواوی ڕێز لە بڕیارەکەی دەگرێت بۆ مانەوەی، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ ژیانی پیشەگەرانەی و پابەندبوونە گەورەکەی لەوەتەی لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە یانەی ریالەوە کردووە.

ئالابا، کە گرێبەستەکەی تا هاوینی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت، دوای وەرزێکی پڕ لە پێکان، ئارەزووی وەرگرتنەوەی تەواوی لەشجوانی هەیە و هیوادارە بەشێک بێت لە پڕۆژەکەی خابی ئەلۆنسۆ،سەرەڕای ئەوەی هەواڵی گرنگیدان لەلایەن هەندێک لە یانەکانەوە، یاریزانەکە پێی وایە مەدرید وەک گونجاوترین شوێن بۆی دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێکانێکی کارەساتبار یاریەکەی بایرن و پاریس پانجێرمانی کردە شیوەن و گریان

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ لەدوا خولەکەکانی یاری خۆی ڕزگارکرد

یاسین