zagros news agency

سوودەکانی گوڵە بەیبوون

‎گوڵە وشککراوەکانی بەیبوون وەکوو گیایەکی دەرمانی، شێوازێکی سروشتی و هەروەها دەرمانێکی شەفابەخش کەڵکی لێوەردەگیرێت. ئەم گوڵە فۆرمەکانی لە هەر شوێن و جوگرافیایەک تایبەتمەندیی خۆی هەیە و لەوانەیە ئەو چایەی لە کوردستان لێی دروست دەکرێت لەگەڵ ئەو چایەی کە ئیسپانیا لێی دروست دەکەن جیاواز بێت. بەڵام پێکهاتەی گشتیی و سوودە تەندروستییەکانی ئەم گوڵە یەکسانە. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی ئەم جۆرە چایە دەخەینە بەر باس.

‎باشترکردنی پرۆسەی خەو
‎بەپێی توێژینەوەیەک، چای بەیبوون دەتوانێ یارمەتی ئەو کەسانە بدات لە کێشەی خەویان هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی هەمیشە لەگەڵ خەوی نائارام و هەناسەسواری کاتی خەو رووبەڕوون. خواردنەوەی کۆپێک چای بەیبوونی بێ کافەئین بەشێوەیەکی بەرچاو ئەم کێشانە لەناو دەبات.

‎پرۆسەی هەرسکردنی خواردنەکان بەهێز دەکات
‎ئەگەر تووشی کزانەوەی گەدە هاتوون، ئەگەر سکتان با دەکات و ئازارتان دەدات، خواردنەوەی چای بەیبوون دەتوانێ یارمەتیدەرتان بێت. بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی پزیشکیی “ڤۆکسنەر”ـی ویلایتی ئۆهایۆ، گوڵە بەیبوون تایبەتمەندیی دژە ورووژانی هەیە و جووڵەی ریخۆڵە ئاسان دەکات و بەگشتی یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات.

‎تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەی هەیە
‎بەپێی توێژینەوەکانی دێپارتمەنتی “ئۆرۆلۆژیا”ـی زانکۆی ئۆهایۆ، ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی “ئاپیژنین” کە لە پێکهاتەی بەیبووندایە دەتوانێ بەرگری لە جەستە بکات لە بەرانبەر شێرپەنجەکانی مەمک، گەدە و ریخۆڵە، پێست و پرۆستات و مناڵدان.

‎بەهێزکردنی دڵ
‎چای بەیبوون بە کەمکردنەوەی فشاری خوێن و ئاستی کۆلستڕۆڵ دەبێتە هۆی تەندروستیی دڵ. لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە ئەم چایە نەخۆشیەکانی دەمارەکانیش کەم دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار ڕێگای سروشتی بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن

lana

ل سنورێ قەزا ئامێدیێ نوژدارێن ددانا دەست بکاربوون

سەڵاح

بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا

سەڵاح