zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی لە هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات كرد

 

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/6/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان، تاوتوێ کرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ خاتوو شه‌يخه‌، سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان سه‌رۆكى ئيمارات و سه‌ركردايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى به‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و جه‌ختى له‌ خواستى ئيمارات بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌.

ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کارەبا پاڵپشتی پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگه‌ی وزەی خۆره‌وه‌ ده‌كات

سەڵاح

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (فەقێ حاجی عەلی).

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی: پرۆژه‌ی پردی رانیه‌ سوودی زۆر به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت

یاسین