zagros news agency

چین داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران و ئیسرائیل جێبهێڵن

 

لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چین داوای لە هاووڵاتییانی خۆی لە ئێران و ئیسرائیل کرد بە زووترین کات و لە ڕێگەی دەروازە وشکانییەکانەوە خاکی ئەو دوو وڵاتە جێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی چین لە ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی دا لە خراپتربوونی دۆخی ئەمنی و داوای لە هاووڵاتییانی چینی کرد لە زووترین کاتدا ئیسرائیل بەجێبهێڵن. باڵیۆزخانەکە ڕایگەیاند کە ئاسمانی ئیسرائیل هێشتا داخراوە و حکوومەتی ئەو وڵاتەش دۆخی نائاساییی تا کۆتایی ئەم مانگە درێژ کردووەتەوە.

هاوکات، باڵیۆزخانەی چین لە ئێرانیش لە ئاگادارییەکی هاوشێوەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمانی ئێران هێشتا بە داخراوی ماوەتەوە و مەترسیی داخرانی دەروازە سنوورییە وشکانییەکانیش لە ئاییندەیەکی نزیکدا هەیە.

شایەنی گوتنە، ئیسرائیل دوای شەڕی غەززە و قەدەغەکردنی هاتنی کرێکارانی فەلەستینی بۆ ناو خاکی خۆی، لە ماوەی ٢٠ مانگی ڕابردوودا و بەپێی ڕێککەوتنی فەرمی لەگەڵ چەند وڵاتێکی ئاسیایی، نزیکەی ١٠٠ هەزار کرێکاری لە چین، هیندستان و چەند وڵاتێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بۆ کارکردن لە کەرتی کشتوکاڵ و بیناسازیدا هێناوەتە وڵاتەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی: به‌هۆی خۆسه‌پێنیی گرووپه‌ چه‌كــداره‌ نایاساییه‌كان،‌ خوشك وبرا ئێزدیه‌كانمان نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانیان

سەڵاح

حکوومەتی ئیسرائیل لەسەر وتارێک سکاڵا لە نیویۆرک تایمز دەکات

سەڵاح

شاندێکی باڵای پارتی گەیشتە بەغدا

سەڵاح