سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ى 6ى 2025) ئاشكراى كرد، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له بنكه‌ى (عه‌ین ئه‌سه‌د) ده‌رگاى سه‌ره‌كییان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت كردووه‌ته‌وه و دواتر دایانخستووهتهوه، هه‌ر له‌و كاته‌دا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان له ئاسمانى ناوچه‌ى ڕۆژئاواى پارێزگاى ئه‌نبار، سووڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌رى (بغداد الیوم)ى ڕاگەیاندووە، “دەروازەی سەرەکی بنكه‌ى (عه‌ین ئه‌سه‌د)، کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیر كراوه و ده‌كه‌وێته ناوچەیەکی فراوانی ڕۆژئاوای ئەنبار، بۆ ماوەیەکی کورت کرایەوە بۆ ئەوەی کاروانە سەربازییەکان بچنە ژوورەوە، پێش ئەوەی دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بە خێرایی دووبارە دابخرێنەوە، هه‌ر له‌و كاته‌دا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان به ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا چاودێرییان ده‌كرد”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەئێستادا بنكه‌كه بەرزترین ئاستی هۆشداری گرتووه‌ته‌به‌ر، تێبینی ئه‌وه‌ش كراوه جموجووڵ له ناو بنكه‌كه زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی دۆخێکی خۆپارێزی بێ وێنە”.
ئەو سەرچاوەیە، گوتیشی: “ڕێكاره ئه‌منی و ڕێوشوێنەکان پەیوەندییان بە گرژییە بەردەوامەکانی ناوچەکەوە هەیە، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی بەردەوامی هێرشی دژبه‌یه‌كی نێوان ئیسرائیل و ئێران”.

