وه‌رزی هاوین به هۆی به‌رزی پله‌کانی گه‌رماوه، منداڵان پێویستیان به خواردنی کۆمه‌ڵێک خۆراک هه‌یه له پێناو ته‌ندروستیه‌کی باشتر و تا دوور بن له وشک بوونه‌وه و تا و بێهیزی و که‌می ڤیتامین و کانزا گرنگه‌کان، له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ منداڵان له وه‌رزی هاویندا باس ده‌كات.
باشترین خۆراک له هاوین دا بۆ منداڵان :
1- شووتی .
2- ماست .
3- هێلکه‌ی کوڵاو .
4- گه‌نمه‌شامی، به برژاوی یان کوڵاوی.
5-هه‌رمێ و قه‌یسی و کاڵه‌ک و مزره سێ‌و و هه‌ڵوژه .
6-ماسی بر‌ژاو .
7- توو و شاتوو و ترێ و هه‌نجیر .
چه‌ند ڕێنمیاییه‌کی گرنگ :
1- پێدانی سێ ژه‌می سه‌ره‌کی به تایبه‌ت ژه‌می به‌یانیان، پێویسته پێش كاتژمێر هه‌شت و سێ چاره‌ک خورا بێت.
2- که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنه خراپه‌کان : وه‌ک سارده‌مه‌نی، پێویسته هه‌فته‌ی دوو جار زیاتر نه‌درێت به منداڵان و شه‌وان نه‌یخۆن ؛ باشتره نه‌یخۆن به‌ڵام زه‌حمه‌ته.
3- خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو له نێوان ژه‌مه‌کان دوای ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵ.
4- ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت میوه‌ی نه‌خوراد، بۆی بکه‌ی به شه‌ربه‌تی فرێش، له‌گه‌ڵ دوور که‌وتنه‌وه له خواڕدنه‌وه گازیه‌کان.
5- ڕۆژانه نیو سه‌عات بۆ یه‌ک كاتژمێر بچیته به‌ر هه‌تاو له نێوان كاتژمێر نۆ بۆ ده‌ی به‌یانی.
6- دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی و دره‌نگ هه‌ستان .

