د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی
شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران كه‌م نه‌بوو، شه‌رێكی سه‌خست و قورس بوو هه‌م وه‌ك قه‌باره‌ی زیانه‌كان هه‌م وه‌ك به‌كارهێنانی چه‌ك و جوگرافیای فراوانی جه‌نگه‌كه، زۆرێك پێیان وابوو به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه كوردستان رووبه‌رووی شه‌رێك ده‌بێته‌وه و ده‌بێته گۆره‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌شێك له ململانی كان، خۆشبه‌خانه له‌ماوه‌ی 12 رۆژی ئه‌و جه‌نگه كه به‌سه‌دان موشه‌كی قورس هاوێژ و سه‌دان درۆن و شه‌ری له‌ناوبردنی چه‌كی ناوه‌كی له‌نێوان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته كه هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ جوگرافیای شهر بوو هه‌م له وشكانی هه‌م له ئاسمانی كه‌چی نه‌بووه به‌شێك له ململانێكان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی حه‌كیمی و دووربینی سه‌رۆك بارزانی بوو، بۆ دۆخی دوای جه‌نگ و له‌كاتی جه‌نگیش، چونكه سه‌رۆك پێش دوومانگ هۆشداری دابوو له‌وه‌ی شه‌رێك له‌ناوچه‌كه دروست ده‌بێت، و ده‌بێت كوردستان بزانێت چۆن مامه‌ڵه ده‌كات، واته وێنه گه‌وره‌كه‌ی ناوچه‌كه پێشووتر لای سه‌رۆك بارزانی روون بووه، بۆیه به‌هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌وه نه‌یهێشت كوردستان تێوه‌بگلێت له‌و جه‌نگه.
كۆتا رۆژه‌كانی جه‌نگی هه‌ردوولا جیاواز بوو به‌تایبه‌ت فراوان بوونی جه‌نگ له‌خاكی هه‌ردوو وڵاته‌وه بۆ وڵاتانی دیكه و هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ لێدان له ئێران و دواتر ئێران به گرتنه ئامانجی بنكه‌و باره‌گاكانی ئه‌مه‌ریكا له قه‌ته‌ر و كوێت و به‌حرێن و زۆر شوێنی دیكه كه قه‌د ئه‌و وڵاتانه جه‌نگیان بهخۆوهنهبینووه، ترسێكی زۆر دروست بوو له‌وه‌ی ئاگری جه‌نگ ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له كوردستان وێرای ئه‌وه‌ی كه بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكای لێیه و قونسوڵخانهشیان هه‌یه، كه‌چی هیچ هێرشێك نه‌كرایه سه‌ر هیچ بنكه‌و باره‌گایه‌كی هاوپه‌یمانان له كوردستان، واته وێرای ئه‌وه‌ی كه كوردستان له‌نزیكترین خاڵی جه‌نگ بووه، كه‌چی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پروشكی ئه‌و ئاگره‌ی به‌رنه‌كه‌وت، ئه‌مه‌ش دووربینی و مامه‌ڵه‌ی دروستی سه‌رۆك بارزانی به‌وه‌ی كوردستان خاوه‌نی قه‌زیه‌یه له ناوچه‌كه شهر بۆ مافه‌كانی ده‌كات نه‌ده‌بێته بریكاری هیچ ده‌وله‌تێك و نه به‌وه‌كاله‌ت شه‌رده‌كات بۆ شتێك كه په‌یوه‌ندی پێوه‌نه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به‌وه‌ی به‌په‌له رێكاری پێویست و ئاماده‌كاریان كرد كه چۆن رووبه‌رووی ئه‌م قه‌یرانه ببنه‌وه، له‌كاتێكدا كه ئه‌م جه‌نگه روویدا له‌به‌غداوه ماوه‌ی دوومانگه مووچه‌ی مووچه خۆرانی كوردستان نه‌هاتووه.
به‌شێكی دیكه‌ی گرنگی تێپه‌راندنی كوردستان له‌م دۆخه‌دا په‌یوه‌ندی به تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بووه له هۆشداری و ئامۆژگاریه‌كانی سه‌رۆكی بارزانی چونكه له‌م دۆخانه‌دا چه‌نده سیاسه‌تی گشتگیر‌و حه‌كیمانه‌ی سیاسی پێویسته ئه‌وه‌نده‌ش تێگه‌یشتنی خه‌ڵك و هه‌ست كردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی دۆخه‌كه گرنگه، له كاتێكدا له كوردستان ده‌یان حزبی سیاسی و رێكخراوی جیاواز‌و ئایدۆلۆژیای جیاواز هه‌یه كه سه‌رجه‌میان پابه‌ندبوون به بریاری سیاسی و حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، جیاله‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان له رابردوو و ئیستاش نهگرفتی له‌گه‌ل هیچ ده‌وله‌تێك هه‌بووه نه ده‌ستدرێژی كردوه‌ته‌وه سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی هیچ كه‌سێك، له‌م روانگه‌شه‌وه سه‌ركه‌وتووبووه، ئه‌م هه‌نگاوه گرنگانه‌ی كوردستان له ناوچه‌كه پێمان ده‌لێن كه گرنگه بۆ داهاتووی ئارامی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست پشتیوانی كوردستان بكرێت، و ببێته ناوه‌ندێكی گرنگ له ناوچه‌كه هه‌م له‌بواری دیپلۆماسی و هه‌م له بواری ئابووری و سیاسی پشتی پێ ببه‌سترێت.
دیوی دووه‌می دوای جه‌نگی ئیسرائیل و ئێران جۆری مامه‌ڵه‌ی كوردستانه له‌گه‌ل ئه‌م دۆخه‌ش كه دوای ئاگربه‌ست و رێككه‌وتنی ئاشتی له‌نیوان هه‌ردوولا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی ئاشتیان كرد له نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت، و به‌خێرا سه‌رۆك وه‌زیران داوای كرد كه هه‌ولێرو به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه بكه‌ن له پێناوی گه‌شتنی رێككه‌وتن و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان و كۆتایی هینان به‌قه‌یرانی مووچه، كه ئه‌مه‌ش مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واو دروستی كوردستانه له‌رووداوه خێراكانی ناوچه‌كه و هیچ كاتێك سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی له‌هیچ بارودۆخێكدا سازشی له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان نه‌كردووه.

