zagros news agency

دروستکردنی نەخۆشخانەی نیشتیمانی تەندورستی دەروونی گەیشتە قۆناغی کۆتایی

 

ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 28.6.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەرێوەچوونی کۆتا کارەکان لە نەخۆشخانەی نیشتیمانی تەندورستی دەروونی، بەیاوەری موسا ئەحمەد سه‌رۆكى دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مەسعود کارەش جێگری پارێزگارو ئەندازیار، کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو دکتۆر دلۆڤان بەرێوبەری گشتی تەندورستی هەولێرو یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێرو خێرخواز دکتۆر عوسمان ئیسماعیل نانەکەلی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندازیارو پزیشک نەخۆشخانەی نیشتیمانی تەندورستی دەروونیان بەسەرکردەوە، کە گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و بە پێی ستاندەردی جیهانی دروست دەکرێ …
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە تەواوی تیمەکان بەتایبەتی لە دکتۆر عوسمان نانەکەلی کرد، کە یەکێکە لەو خێرخوازانەی کە خۆیی و خانەوادەکەی چەندین پرۆژەی خێرخوازییان ئەنجامداوە، هەروەها جەختی کردەوە، کەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسایەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی کارئاسانی بۆ ئەو خێرخواز و سەرمایەدارانە کردووە،تاکو بتوانن لە رێگەی پرۆژەی خێرخوازییەوە خزمەتی هەرێمی کوردستان بکەن…
ئەوەشی دووپاتکردەوە کە زەمینەسازی و نەخشەو پلانی زۆر لەبەرنامەدایە کە بۆ خزمەتی گشتی بخرێنتە کارو سەرجەم هاولاتیان لە تەواوی سێکتەرەکان سوودی لێ وەربگرن ….

نەخۆشخانەی ناوبراو زیاتر لە 200 تەخۆش دەحەوێنێتەوە و پشکی شێری نەخۆشخانەکە لە خۆگرتنی ئافرەتان دەبێت ….

شایەنی باسە، نەخۆشخانە دەروونییەکە لەسەر ڕووبەری 35 هەزار مەتر دروستکراوە، لە شەش باڵەخانە پێکهاتووە، لەگەڵ باڵەخانەیەکی خزمەتگوزاریی، باڵەخانەی کارگێڕیی هەیە، لەگەڵ دوو باڵەخانە بۆ ئافرەتان، یەکیان بۆ نەخۆشیی درێژخایەن و یەکێکی دیکەش بۆ نەخۆشی کورت خایەن، بۆ پیاوانیش بەهەمان شێوە بۆ نەخۆشانی دڕێژخایەن و کورت خایەن، ڕووبەڕی تەواوی باڵەخانەکان 15 هەزار مەترە، هەر باڵەخانەیەک لە نهۆمێک بۆ دوو نهۆمە، ڕێژەی سەوزایی لە نەخۆشخانەکە سەدا 60ـی پێدراوە، چونکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر دەروونی نەخۆشەکان دروست دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح

وەزارەتی دارایی : پارەی مووچەی دوو مانگی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گەیشت

یاسین

له‌ كه‌ناڵی ئینگلیز دوو کۆچبەر گیانیان له‌ ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ رزگاركران

سەڵاح