سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی موسته‌قبه‌ل له ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات 9 ملیار دۆلار كه ده‌بوو ساڵی ڕابردوو حكوومه‌تی عێراق، وه‌ك مافی هه‌رێمی كوردستان بیدایه، كه‌چی نه‌ینارد و شوێنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش دیار نه‌ماوه.
ئینقاز قه‌نبه‌ر، سیاسه‌تڤانی عێراقی و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی موسته‌قبه‌ل له واشنتۆن، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، به به‌ڵگه‌وه به حكوومه‌تی ئه‌مریكاشمان ڕاگه‌یاندووه كه حكوومه‌تی عێراق به‌شێكی كه‌می بودجه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و حكوومه‌تی عێراق، قه‌رزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له ساڵی 2023دا 9 ملیار دۆلار كه ده‌بوو بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بناردایه كه‌چی نه‌یناردووه.
گوتیشی، كێشه‌ی گه‌وره‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه ئه‌و 9 ملیار دۆلاره‌ی كه مافی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌بوو بیناردایه، نه‌ك هه‌ر نه‌ینارد، ئێستا شوێنی پاره‌كه‌ش دیار نه‌ماوه؟!.
ئه‌و سیاستڤانه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ساڵی ڕابردوو عێراق سكاڵای له‌سه‌ر توركیا تۆمار كرد بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان نه‌وتی خۆی هه‌نارده نه‌كات، به‌وه‌ش له مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوه‌وه، تاكوو مانگی ئاداری 2024 عێراق به‌و هۆیه‌وه 11 ملیار دۆلار زیانی كردووه.