zagros news agency

کرۆس: یاریزانی وەکو من دەگمەنە

 

تۆنی کرۆس، ئەستێرەی خانەنشینکراوی ئەڵمانی ئاشکرایکرد، یانەی ڕیال مەدرید تا ئێستا جێگرەوەیەکی نەدۆزیوەتەوە بەهۆی ئامادەنەبوونی لە هێڵی ناوەڕاست، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە ساڵێک بەسەر ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە تێدەپەڕێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ لاگازێتا دێلۆ سپۆرت وتی “هێشتا پێویستمان بە یاریزانێکی وەک منە… و هێشتا بەدوایدا دەگەڕێن”. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە یاریزانە دەگمەنە، دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی وەکومن ئەستەمە.

کرۆس باسی لە بڕیارەکەی کرد بۆ وازهێنان لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا، سەرەڕای توانای بەردەوامبوونی، ئاماژەی بەوەدا کە نایەوێت ئەزموونی کەمتر یاریکردن یان ژیان لەگەڵ ئازاردا بکات. هەروەها ستایشی لۆکا مۆدریچی هاوڕێی پێشووی کرد کە دەست بە کارێکی نوێ دەکات لە میلانۆ و ستایشی کوالیتی دەروونی و تەکنیکی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەلمان ئەلفەراج بەر لە یاری لەگەڵ ئوسترالیا توشی پێکان بوو

یاسین

خیسۆس ناڕازییە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ بەنیو درزەن گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین