zagros news agency

هێرشی بەلەمە چەکدارییەکان بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی لە نزیک ئاوەکانی یەمەن

 

کەشتییەکی بازرگانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٥، لە دەریای سوور، لە نزیک کەناراوەکانی یەمەن، بە چەکی سووک و مووشەکهاوێژ کرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوی هەڵـمەتاکانی بازرگانیی دەریاییی بریتانیا، کە لەژێر چاودێریی سوپای ئەو وڵاتەدا کار دەکات، چەند بەلەمێکی بچووکی چەکدار لە دووریی ٥١ مایلی دەریایی لە باشووری ڕۆژئاوای بەندەری حودەیدەی یەمەن، تەقەیان لە کەشتییەکە کردووە.
ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە، تیمی ئەمنیی چەکداری سەر کەشتییەکە وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و “بارودۆخەکە هێشتا بەردەوامە”.
لە مانگەکانی ڕابردوودا، چەکدارانی حووسیی یەمەن لەدوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، چەندین هێرشیان لە دەریای سوور ئەنجام داوە. هەروەها، ڕاپۆرت لەبارەی چالاکیی چەتەکانی دەریاوە لە ناوچەکەدا بڵاو کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لاپۆرتا؛ لامین یاماڵ باشترین یاریزانە لە جیهاندا

یاسین

لەبارەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک، هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە

یاسین

ئێران کۆنترۆلی گەرووی هورمز تونتر دەکات

گوران