zagros news agency

فوئاد حوسێن لەگەڵ بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا له بەغدا لەسەر پرسی مووچه و نەوت کۆبووەوه

 

فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ستیڤن فگین کۆبووەوە و تاوتوێی ئاستەنگە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمیان کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان تاوتوێ کردووە، بەتایبەتی پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، بەتایبەت ئاستەنگە داراییەکان و پرسە پەیوەندیدارەکان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا باسیان لە دۆخی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردووە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە بەڕێوەبردنی نەوت لە کێڵگەکانی ناو هەرێم. فوئاد حوسێن جەختی لە گرنگی گەیشتن بە چارەسەری واقیعی کردەوە کە ئیدارەی دادپەروەرانەی سامانە نیشتمانییەکان مسۆگەر بکات و سوودی گشتیت عێراق بەدەست بێنێت.

لە میانی دیدارەکەدا فوئاد حوسێن پەرۆشی حکومەتی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی هاریکاری لەگەڵ ئەمەریکا لە بوارە جیاجیاکان و پاڵپشتیکردنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری وڵات که خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی نیشتمانی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو کۆبووەوە

یاسین

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا دواخرا

سەڵاح