zagros news agency

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: پوتن بە ئێرانی گوتووە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتە سفر

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ‘تێلێگراف’ـی بەریتانی، ڤلادیمێر پوتن بە ئێرانی ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەمەریکا قبوڵ بکات کە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتە سفر.

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە، سەرۆکی ڕووسیا بە سەرکردەکانی ئێران و دۆناڵد ترەمپی ڕاگەیاندووە، پشتگیریی لە ڕێککەوتنێک دەکات کە پیتاندنی یۆرانیۆم سفر بێت.

بەرپرسێکی ئەورووپی بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە،”پوتن پشتگیریی لە سفرکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات، هەروەها هانی ئێرانییەکانی داوە کە کار بۆ ئەوە بکەن، تاوەکوو کەشی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکییەکان لەبارتر بن. بەڵام ئێرانییەکان ڕەتیان کردووەتەوە.”

پوتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کە هەفتەی ڕابردوو کردوویەتی، ئەم هەڵوێستەی دووپات کردووەتەوە.

جگە لەوەش بەرپرسانی ڕووسیا کورتەیەکیان لە هەڵوێستی پوتن بە حکوومەتی ئیسرائیل ڕاگەیاندووە، کە بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل گوتوویەتی: “ئێمە دەزانین پوتن ئەم قسانەی بە ئێرانییەکان گوتووە”.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران ئەو قسانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاندووە، پوتن هیچ پەیامێکی بۆ ئێران لەم بارەیەوە نەناردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

یاسین

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات     

یاسین

فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران گیانی لەدەستدا

یاسین