zagros news agency

سەرچاوە فەڵەستینییەکان: بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە بۆ سەر غەززە ٢٧ کەس کوژران

ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینیی “وەفا” لە زاری سەرچاوە پزیشکییەکانەوە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە ٢٧ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٠ کەسیان لە ئەنجامی بۆمبابارانی ماڵێکی نیشتەجێبوون لە کەمپی نوسەیڕات کوژراون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هەمان ئاژانس، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر شوێنێکی دابەشکردنی ئاو، ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.
لە بەرانبەردا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لەم ڕاپۆرتانە دەکات.
ئیسرائیل ئامانجی هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بە لەنێوبردنی ڕێکخراوی حەماس و دروستکردنی فشار بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانە ڕادەگەیەنێت لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا ڕفێندران.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری دەکات

یاسین

کەشناسی هەرێم: باران و بروسکە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە

سەڵاح

نەتانیاهۆ: هێرشەکان بۆ سەر حیزبوڵڵا بەردەوام دەبن

یاسین