zagros news agency

چۆن کورسیەکانی یاری کۆتایی جامی عێراق دابەش دەکرێن

 

دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی ڕایگەیاند،کە هەینی بەرواری 18/7ی ئەمساڵ یاری کۆتایی جامی عێراق لە نێوان هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ لە نێو یاریگای نەورۆز لە
شاری سولەیمانی بەڕێوە دەچێت.

 

هەر چەندە یانەی زاخۆ هەوڵێکی زۆریدا ئەو یاریە لە یاریگای نەورۆز ئەنجام نەدرێت بەڵام فیدرسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بڕیارەکەی خۆی نەکشایەوە
ئەوەی شایەنی باسیشە بۆ یەکەمین جار دەبێ یانەیەکی کوردستانی بتوانێ ببێتە پاڵەوانی جامی عێراق،کە یان زاخۆی دەلال یان دهۆکی ڕەنگین ئەو مێژووە تۆمار دەکەن.

 

بەگوێرەی فیدرسیۆنی عێراق کورسیەکانی یاریگا بە نیوەیی دابەش دەکرێن بەسەر هاندەرانی زاخۆ و دهۆک بە جۆرێک،کە 5 هەزار کورسی بۆ هاندەرانی زاخۆ و 5 هەزار کورسیش بۆ هاندەرانی دهۆک لەگەڵ ئەوەشدا 5 هەزار کورسی بۆ هاندەرانی بێ لایەن،کە دەیانەوێ سەیری یاری کۆتایی جامی عێراق بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە فەرمی سزای بێلینگهام ڕاگەیەندرا

یاسین

فشارەکانی ئیساک و لیڤەرپول لەسەر نیوکاسڵ زیاتر دەبن و بڕیارەکەش لای نیوکاسڵە

یاسین

دیکۆ : لامین دیاردەیەکی بێهاوتایە

یاسین