zagros news agency

نیوکاسڵ دەبێتە هەڕەشە بۆ نێوانی لیڤەرپول و ئیساک

ئەلێکساندەر ئیساکی سویدی هێرشبەری یانەی نیوکاسڵ یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی ئێستای پرێمەرلیگ ئێستا لە بارودۆخێکی ئاڵۆزدایە لەنێوان دوو بژاردەی جیاواز خۆی دەبینێتەوە سەبارەت بە دیاری کردنی داهاتووی یاری کردنی خۆی.

 

لیڤەرپول بەهۆی سەرسامی بە ئاستە بەرزەکەی ئیساک دەمێکی زۆرە شەیدای گرێبەستە لەگەڵ ئەو یاریزانە تەمەن 25 ساڵە و یانەی نیوکاسڵیش بە هەموو جۆرێک ڕێگرە لەپێناو پارێزگاری کردن لە یاریزانەکەی و داهاتووی تیپەکەی،کە ئێستا کێشە کەوتۆتە نێوان ئیدارەی هەردوو تیپ.

 

لیڤەرپول ئامادەیە زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند بدات بۆ گرێبەستی ئیساک بەڵام نیوکاسڵ بەکەمتر لە 150 ملیۆن پاوەند ئامادەیی تیا نییە بۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانە،کە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کرد و لە کۆی 42 یاری 27 گۆڵی تۆمار کرد و لەناو یاریگاش کاریگەری تەواوی هەبوو بۆ ڕکابەری کردنی تیپەکانی تر.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی ئەستێرەیەکی خولی فەڕەنسی گواستەوە

یاسین

ئایا دۆنارۆما بەردەوام دەبێت لە یاریکردنی لەگەڵ پاریس سانجێرمان؟

یاسین

ڤاڵڤێردی پێش دێربی ئەنچیلۆتی نیگەران دەکات

یاسین