zagros news agency

ئاژانسی تەسنیم: تاران و وڵاتانی ئەورووپا لەسەر دەست‌پێکردنی دانوستان ڕێککەوتن

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، نزیک لە سوپای پاسداران، ڕایگەیاندووە تاران لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی ئەندام لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، لەسەر ئەنجامدانی دانوستان ڕێککەوتووە.
تەسنیم بە گێڕانەوە لە “سەرچاوەیەکی ئاگادار”ەوە نووسیویەتی: “سەبارەت بە بنەمای دانوستانەکان ڕێککەوتن کراوە، بەڵام سەبارەت بە کات و شوێنەکەی ڕاوێژەکان بەردەوامن و ئەوەی کە دانوستانەکان هەفتەی داهاتوو لە کام وڵات دەبێت، هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.”
پێشتر، لۆرێنس نۆرمان، پەیامنێری واڵ ستریت جۆرناڵ، بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاندبوو کە سێ وڵاتە ئەورووپاییەکەی ئەندام لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوودا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، باسیان لە ئەگەری کارانەکردنی “میکانیزمی پەلەپیتکە” کردووە، ئەگەر ئێران هەنگاوی دیاریکراو بنێت.
دوای ئەوە، ماڵپەڕی ئەکسیۆسیش بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە کە چاوەڕوان دەکرێت بەرپرسانی ئێران و سێ وڵاتە ئەورووپاییەکە هەفتەی داهاتوو “بە ئەگەری زۆر لە ڤیەننا یان جنێڤ” بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی ئەگەری کۆببنەوە. وا چاوەڕوان دەکرێت لەلایەن ئێرانەوە مەجید تەختڕەوانچی و کازمی غەریب ئابادی، جێگرانی عەباس عێراقچی، بەشداریی تێدا بکەن.
ئەم ڕاپۆرتانە لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە درێژەدان بە دانوستانی جیا لەگەڵ ئەمریکا، جارێکی دیکە جەختی کردەوە و گوتی: “ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەنیا کاتێک دەکرێت کە ئەوان واز لە ئارەزووە سەربازییەکانیان بهێنن و قەرەبووی ئەو زیانانە بکەنەوە کە لێیان داوین. ئەو کاتە ئێمە ئامادەی بەشداریکردن دەبین لە دانوستانەکاندا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

‎تونێلی پیرمام بە یەکجاری بەڕووی بارهەڵگرەکاندا دادەخرێت

گوران

ئێران تۆڕێکی گەورەی قاچاخچێتی سووتەمەنی دەستگیر کرد

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: کاردەکەین بۆ ئەوەی کێشەی ئاو و کارەبا لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت

سەڵاح