وەرزی سێیەم و چاوەڕوانکراوی زنجیرەی گەنجانەی “The Summer I Turned Pretty” لە رۆژی 16ی تەممووزی ئەمساڵەوە لەسەر پلاتفۆرمی Prime Video پەخش دەکرێت.
ئەم وەرزە نوێیە لە 11 ئەڵقە پێکدێت، بەمەش لە وەرزەکانی پێشووی درێژترە، بڕیارە ئەڵقەکان بە شێوەی هەفتانە نمایش بکرێن تاوەکو دوایین ئەڵقە لە 17ـی ئەیلوولی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە.
چیرۆکی زنجیرەکە لە زنجیرە کتێبێک بە هەمان ناو وەرگیراوە، باس لە سێگۆشەیەکی خۆشەویستیی نێوان کچێکی هەرزەکار بە ناوی “بێلی” و دوو برا بە ناوەکانی کۆنراد و جێریمایا دەکات، کە هەموو هاوینێک لە ماڵی کەنار دەریای خێزانەکەیاندا بەسەر دەبەن.
زنجیرەکە بە گێڕانەوەی چیرۆکەکانی یەکەم خۆشەویستی، یەکەم دڵشکان و هاوینی پڕ لە یادگارییەکان ناسراوە.

