zagros news agency

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆکی وەزیری عێراق بە تەلەفۆن قسەیان کرد

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارک ڕوبیۆ و سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێک کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، تامی بروس، لە راگەیەنراوێکدا وتی، وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕوبیۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دەربارەی ئەو هێرشانەی بەم دواییانە کرانە سەر ژێرخانی وزە و لە ناویشیاندا ئەو بەشانەی لە لایەن کۆمپانیا ئەمریکیەکانەوە بەڕێوەدەبرێن قسەی کرد.

وتیشی، جەختی کردەوە لە گرنگیی ئەوەی حکومەتی عێراقی ئەنجامدەرانی هێرشەکان ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتی بکاتەوە و ڕێگری بکات لە هێرشی تر لە داهاتوودا.

وەزیری دەرەوە باسی لە گرنگیی پێدانی موچەی مووچەخۆرانی هەرێمی_کوردستان بە شێوەیەکی ڕێکخراو و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێی بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا کرد.

مارک رۆبیۆ نیگەرانیی قوڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای سەبارەت بە پڕۆژە یاسای دەستەی حەشدی شەعبی کە ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە دوپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە یاسای لەو جۆرە دەبێتە هۆی بەدامەزراوەییکردنی هەژمونی ئێرانی و گروپە چەکدارەکان و ئەوەش دەبێتە هۆی لاوازکردنی سەروەریی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

سەڵاح

فیلمی “Michael” گەشتێکە بە نێو ژیان و ئازارەکانی شای پۆپدا

ART

پارێزگاری دهۆک: بە بڕیاری سەرۆک بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخان کران

سەڵاح