zagros news agency

بەیانامەیەك لە یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستانەوە

بەداخەوە كە پێشێل كردنی دەستوور لە لایەن كابینەكەی ”سودانی” بەردەوامە و بە نوسراوێك وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی فیدراڵی عێراق، زمانی كوردی لە زانكۆ و پەیمانگا حكومی و تایبەتەكان قەدەغە دەكات، ئەمە جگە لە ڕۆحیەتێكی ڕەگەزپەرستی و تێكدانی شیرازەی پێكەوەژیانی گەلانی عێراق، هیچی دیكە هەڵناگرێت، چونكە لە ماددەی ٤ ی دەستوری هەمیشەیی عێراقدا و لە بڕگەی (أ و ب) بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەكات كە ( زمانی كوردی و عەرەبی دوو زمانی فەرمین لە وڵاتدا، مافی سەرجەم عێراقیەكان پارێزراوە لە فێركردنی ڕۆلەكانیان بە زمانی دایكیان)

ئەم بڕیارە شۆڤێنیەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق كە وانەگوتنەوە، دانان و وەڵامدانەوەی پرسیاری تاقیکردنەوەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە زمانی کوردی قەدەغە دەکات و هەڕەشەی لێپرسینەوەی یاسایی دەکات، سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین و داواكارین بە زوترین كات بڕیارەكانی ئەو نوسراوە هەڵبەوەشێتەوە و داوای لێبوردن لە گەلی كوردستان بكرێت كە پێكهاتەی سەرەكی ئەم وڵاتەیە و بە پێی دەستوور زمانی كوردی و عەرەبی زمانی فەرمی وڵاتن.

بۆیە ئێمە لە یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان لە ئەگەری هەڵنەوەشانەوەی، وەك سەرەتا تیمێك لە پارێزەرانی یەكێتیەكەمان دەچێتە دادگای فیدراڵی عێراق و داوای یاسایی لەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق تۆمار دەكات و هەموو ڕێگایەكی دیكە بۆ هەلوەشانەوەی ئەو بڕیارە دەگرینە بەر و ناهێڵین تێپەڕێت.

یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

دوو تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا

سەڵاح

ساڵوه‌گه‌ڕى شه‌هیدانى ئاڵا له‌ خانه‌قین ده‌كرێته‌وه‌

سەڵاح