zagros news agency

وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە ئەمەریکایە

 

 

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئایندەی فەڵەستین گەیشتە نیویۆرک.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، “فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمەریکا، بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بۆ تاوتوێکردنی ئایندەی دۆزی فەڵەستین و پێشهاتە پەیوەندیدارەکان لەسەر گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم کۆنفرانسە لکە کاتێکدایە کە ئاستەنگەکانی بەردەم گەلی فەڵەستین لە هەڵکشاندایە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارە وەزیری دەرەوە کۆمەڵێک دیدار لەگەڵ هاوتاکانی و وەزیرانی دەرەوە و بەرپرسانی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات، بۆ هەماهەنگی هاوبەش و پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین و بەهێزکردنی پێگەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی لەناو نەتەوە یەکگرتووەکاندا.

زۆرێک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری ئەم کۆنفرانسە دەکەن، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانە بۆ پشتیوانیکردن لە مافەکانی گەلی فەڵەستین و دۆزینەوەی چارەسەری هەمەلایەنە بۆ ئەو پرسە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی میسان بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرا

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین