یانەی لیۆنی فەرەنسی ڕایگەیاند کە گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکاری هۆڵەندی، ڕۆبن کلایڤێرت، واژۆ کردووە کە لە یانەی کاسا پیای پورتوگالییەوە دێت. گرێبەستەکە بە بڕی ٣.٧٨ ملیۆن یۆرۆیە و بۆ ماوەی پێنج ساڵە تا ساڵی ٢٠٣٠.
لیۆن ڕوونیشیکردەوە کە ئەگەری زیادکردنی پاداشتێک بە بڕی ٦٥٠ هەزار یۆرۆ و ١٥٪ی قازانجی فرۆشتنی یاریزانەکە لە داهاتوودا هەیە.
ڕۆبن، کە تەمەنی ٢٤ ساڵە، کوڕی ئەستێرەی پێشووی یانەکانی ئەیاکس ئەمستردام، میلانۆی ئیتاڵی، بەرشەلۆنەی ئیسپانی و هەڵبژاردەی هۆڵەندا، پاتریک کلایڤێرتە، کە لە ئێستادا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەندەنوسیایە. ڕۆبن کاروانی وەرزشی لە ئەکادیمیای ئەیاکس دەستپێکرد و پاشان پەیوەندی بە یانەی ئۆترێختەوە کرد.

