zagros news agency

ئەم خواردنەوەیە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

توێژەران خواردنەوەیەکیان ئاشکرا کردووە کە مەترسی تووشبوون بە حاڵەتێکی مەترسیدار کەمدەکاتەوە کە دەبێتە هۆی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ” Daily Mail” توێژینەوەیەکی ئەم دواییە سودێکی چاوەڕواننەکراوی ئاوی گوێزی هیندییان ئاشکرا کردووە، باس لەوە دەکەن کە یارمەتیدەرە لە ڕێگریکردن لە هەوکردنی برینی قۆڵۆن، کە ئەمەش لە بەرامبەردا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە کەمدەکاتەوە.

توێژەرانی پەیمانگای زانستە پزیشکییەکانی هیندستان توێژینەوەیەکیان لەسەر ٩٧ نەخۆش ئەنجامداوە کە هەوکردنی برینی قۆڵۆنی کەم بۆ مامناوەندیان هەبووە، دوای بەدواداچوون بۆ ئەو نەخۆشانەی کە ڕۆژانە ٤٠٠ مل ئاوی گوێزی هیندییان خواردووەتەوە بۆ ماوەی هەشت هەفتە، باشتربوونی بەرچاویان نیشانداوە،هەروەها گۆڕانکاری ئەرێنی لە بەکتریاکانی ڕیخۆڵەدا تۆمارکردووە، بەکتریا سودبەخشەکان زیادیانکردووە لەکاتێکدا بەکتریا زیانبەخشەکان کەمبوونەتەوە.

ئاوی گوێزی هیندی تێکەڵەیەکی ناوازەی ماددە خۆراکیەکانی تێدایە، یەک کوپ نزیکەی ٦٠٠ میلیگرام پۆتاسیۆم دابین دەکات، کە یارمەتی ڕێکخستنی شلەکانی جەستە دەدات بۆ ئەوەی هەوکردن کەم بکاتەوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر کە بەرەنگاری تێکچوونی خانەکان و پێکهاتەی دژە میکرۆب دەبێتەوە، ئەم تایبەتمەندیانە وای لێدەکەن خواردنەوەیەکی گونجاو بێت بۆ پشتگیریکردنی تەندروستی ڕیخۆڵە، بە تایبەت کە ئەو نەخۆشانەی کە هەوکردنی برینی قۆڵۆنیان هەیە یان زیاتر مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بە ڕێژەی ١٨% هەیە.

ئەم دۆزینەوانە لە کاتێکدایە کە حاڵەتەکانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە لە نێو گەنجاندا بە شێوەیەکی بەرچاو روو لە زیادبووندایە، سەرەڕای توانای جەستەیی باشیان، هێشتا هۆکاری وردی ئەم زیادبوونە نەزانراوە، بەڵام زاناکان هۆکاری وەک قەڵەوی و خۆراکی ناتەندروست و پیسبوونی ژینگە دەگەڕێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

lana

ئەو خواردنانەی یارمەتی پاککردنەوەی سیەکانت دەدەن

lana

هۆكارەكانی زیادبونی کێش و قه‌ڵه‌وی له‌ پایزدا

lana