جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه هۆشداری به عێراق دراوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاگادار كردنه‌وه له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كوردستان.
تادێت نیگه‌رانی له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر كوردستان زیاتر ده‌بێت، جۆ ویڵسن یەکێک لەو کۆنگرێسمانە ئەمەریکییانەیە کە لە پەیام و دەربڕینەکانیدا بە کەسێکی بوێر دەناسرێت و لەم ڕووەوە هەڵوێستێکی زۆر توندی هەبووە و لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سەرسوڕمانی خۆی لەوە دەربڕیوە کە میلیشیاکانی عێراق بەپارەی ئەمەریکا هێرش دەکەنە سەر هاوڕێکانی لە هەرێمی کوردستان.
جۆ ویڵسن دەڵێت ”بە داخەوە بە پارەی ئەو باجانەی بە بەغدا دەدرێت، میلیشیاکان پارەدار دەکرێن و هێرشی سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن، هەروەها بە هاوکاریی ئێران کار بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە دەکرێ و دەبێت پێش بەو ئاڵۆزییانە بگیرێت.”
لە لایەکی ترەوە ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ ”هیومەن ڕایت وۆچ” ڕایگەیاند، هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیانێکی زۆری بە بەرهەمهێنانی وزە گەیاندووە. ڕێکخراوەکە داوای لە بەغدا و هەولێر کردووە، دابەشکردنی مووچە بخەنە پێش هەر هەنگاوێکی تریان.
سه‌گڤان سندی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ زاگرۆس ئه‌مرۆ 30ی7ی2025 گوتی: “له‌ئاستی ئه‌مه‌ریكاوه هۆشداری دراوه به عێراق له‌وه‌ی ده‌بێت هێرشه درۆنییه‌كان له‌سه‌ر كورستان رابگیرێت، بۆیه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه په‌یوه‌ندیان به عێراقه‌وه كردووه و داوای راگرتنی هێرشه‌كانیان كردووه”.
راشی گه‌یاند: ئه‌وه‌ی ده‌كرێت پێشێهاتێكی خراپ و مه‌ترسیداره و ئه‌مه‌ریكاش زۆر ننیگه‌رانه چونكه ئه‌وه‌ی كراوه‌ته ئامانج كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانن له‌گه‌ڵ ئابووری كوردستان و عێراقیش.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بە تایبەتی لە ناوەڕاستی مانگەکە لانی کەم بیست هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان کە زۆربەیان بۆ سەر ناوەندەکانی وزە و نەوت بوون.
دواین هێرش ئه‌مرۆ بووه له‌سه‌ر گوندی دووگرتكان كه درۆنێكی مینڕێژكراوبووه و نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
لە ناوەڕاستی مانگ لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرش کرایە سەر سێ کێڵگەی نەوت کە دووانیان لە سنووری ئیدارەی زاخۆ و ئەوەی دیکەشیان لە شێخان بوو. لە هێرشێکی تردا بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوور و تاوکێ لە زاخۆ، درۆنێکیتر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمەریکی لە باعەدرێی شێخانی کردە ئامانج. كێڵگەی نەوتی سەرسنک، لە ناحیەی چەمانکێ و کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر دوو کێڵگەی ترن کە هێرشی درۆنییان کراوەتە سەر.
بەخۆشییەوە ئەو هێرشانە زیانی گیانییان نەبووە بەڵام بەداخەوە بوونەتە هۆی دابەزاندنی ڕێژەیەکی بەرچاو لە بەرهەمهێنانی نەوت و زیانی بە ئابووری کوردستان و عێراق گەیاندووە، سەیر لەوەدایە ماوەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق ڕادەستکردنی نەوتی کردبووە مەرجی ناردنی مووچە لە کاتێکدا نەوتێکی ئەوتۆ بەدەستەوە نەمابوو تا ڕادەست بکرێ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دواجار بە گوشاری نێودەوڵەتی بەغدای ناچار کرد مووچەی مانگی ئایار ڕەوانە بکات و ئێستەیش لە هەوڵی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتدایە بۆ ئەوەی هەر جۆرە بیانوویەک لە بەغدا ببڕێت.

