جێگری میری ئێزدیان ده‌ڵێت: “سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتی ئازادكردنه‌ویه شه‌نگالی كرد و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به ئێزدیه‌كانی دا جێبه‌جێی كرد و توانرا ئێزدیه‌كان له‌هه‌ره‌شه بپارێزن”.
جه‌هوه‌ر عه‌لی به‌گ، بۆ زاگرۆس گوتی: “سه‌رۆك بارزانی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له ئازادكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و خۆی سه‌رپه‌رشتی هێرشی ئازادكردنه‌وه‌ی شه‌نگالی كرد ئه‌وه‌ش دوای به‌ڵێنی بوو به بابه‌شێخ و ئێزدییه‌كان و سه‌رۆك بارزانی ئومێدی گه‌رانده‌وه بۆ ئێزدییه‌كان و شه‌نگال.
گوتیشێ: “ئه‌وه‌ی له‌شه‌نگال كرا 11 ساڵ پێش ئێستا كاره‌سات بوو و ئێزدییه‌كان ئومێدیان نه‌مابوو، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی به‌گه‌رانه‌وه‌ی شه‌نگال و ئازادكردنه‌وه‌ی شه‌نگال دووباره په‌یامی سه‌ركه‌وتن و نووسینه‌وه‌ی چیرۆكێكی نویی ژیانی بۆ ئێزدییه‌كان بووه “.
لە 3ـی ئابی 2014، بە توندترین و دڕندانەترین شێوە کوردانی ئێزدی کەوتنە بەر شاڵا و جینۆسایدکردن لە لایەن چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، هەروەها 6417 هاووڵاتی و لە لایەن چەکدارانی ڕێکخراوەکە ڕفێندران، کە تا ئێستا بە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانراوە ژمارەیەکی زۆریان ڕزگاربکرێت و ئەوانی دیكه تا ئێستاش بێ سەروشوێنن.
هەروەها بەشێکیان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا کۆمەڵکوژ و جینۆسایدکران، کە تا ئەمڕۆ 83 گۆڕی بە کۆڵ دۆزراونه‌ته‌وه و لەگەڵ ئەوەش دا داعش 68 مەزارگە و پەرستگای تایبەت بە کوردانی ئێزدی وێران کرد.
لە کۆمەڵکۆژییه‌كه‌ی شنگال دا، 2745 منداڵ بێ دایک و باوک ماونه‌ته‌وه، لەگەڵ ئه‌وه‌شدا نزیکەی 400 هه‌زار کوردی ئێزدی ئاوارەبوون و تا ئێستاش زۆربەی هەرە زۆریان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.

