zagros news agency

هیچ مەراسیمێکی گەورە ئەنجام نادرێت

 

سبەی 14ی نیسانی 2026، 38 ساڵ بەسەر جینۆسایدی گەلی کوردستاندا تێدەپەڕێت، قایمقامی قەزای چەمچەماڵیش دەلێتن هیچ مەراسیمێکی گەورە ئەنجام نادرێت.

ئاسۆ بەکر، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕایگەیاند: لەپێناو پاراستنی گیانی کەسوکاری ئەنفالکراوان، سەرەڕای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی مەراسیمێکی شایستە، بەڵام بەهۆی دۆخی جیهان و ناوچەکە بڕیار دراوە کە یادی 38 ساڵەی جینۆسایدی گەلی کوردستان، تەنها بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری ئەنفالکراوان بەڕێوە بچێت و هیچ مەراسیمێکی گەورە ئەنجام نادرێت.

هەروەها ئاسۆ بەکر، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد خواستەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان جێبەجێ بکات و بە نێودەوڵەتیکردنی ناساندنی کارەساتەکە و خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاریانە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس: له‌ كابینه‌ی نۆ441 مزگەوت لە سەرتاسەری كوردستان دروست كراون

یاسین

سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

دڵشاد

پارکێکی ئیکۆلۆژی و کولتووری له‌ شاری هه‌ولێر دروست ده‌کرێت

سەڵاح