zagros news agency

سبەی مەشقەکانی ڕیاڵ مەدرید دەستپێدەکات

 

سبەی دووشەممە، یانەی ڕیال مەدرید ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێدەکات ، یاریزانەکان یەکەم مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجامدەدەن لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەر چابی ئەلۆنسۆ.

پێش مەشقەکان لە بەیانیاندا پشکنینی پزیشکی بۆ سەرجەم یاریزانەکان دەکرێت، بۆ هەڵسەنگاندنی باری جەستەیی و تەندروستییان پێش دەستپێکردنی ئامادەکارییە فەرمییەکان.

ئەم قۆناغە بەشێکە لە پلانی ئامادەکاری بۆ ئەم وەرزە، کە تیایدا یانەی شاهانە ئاواتەخوازە ڕکابەری لەسەر هەموو نازناوەکان بکات، ئەمەش دوای ئەو گۆڕانکاریانەی لە تیپی تەکنیکی و هەندێک پێگەی یاریزانان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا ئەنجامدراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

گومان دەکرێت لە ئامادە بوونی ئەستێرەیەک بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ

sarkar

بایەر لیڤەرکوزن داواکارییەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوای ڕەتکردەوە

ahamd.luqman

مان سیتی گرێبەستەکەی لەگەل مارمووش نزیک بۆتەوە

یاسین