ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوریا… فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی له‌گه‌ڵ هه‌شت كه‌سی دیكه‌ كوژران

 

ڕێکخراوێکی چاودێری جەنگی سوریا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێشەممە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هێرشە ئاسمانییەکان لانیکەم نۆ چەکداری سه‌ر به‌ تاران لە نێویاندا فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانیش هه‌یه‌، کوژراون.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت “نۆ چەکداری لایەنگری ئێران کە یەکێکیان فەرماندەیەکی سوپای پاسداران بوو، لەو هێرشە ئاسمانیانەدا کوژراون کە ڤێلایەکی شوێنی مانەوەیانی تێدا کرابووە ئامانج .”

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هێرشێکی جیادا لە شارۆچکەی ئەلبو کەمال لەسەر سنووری عێراق چوار کەس کوژراون.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەی لە بەریتانیایە ڕایشیگەیاندووە، هیچ زانیارییەکیان نییە لەسەر ئەوەی کێ هێرشەکەی ئەنجامداوە و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

‎مستەفا دلێمی: ھەرگیز ھەولێر و پارتی خۆیان رادەست ناکەن، کورد سەرۆک بارزانیی ھەیە

گوران

ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی کرێی ڕاکێشانی پارە (عمولە)ـی ئامێرەکان

سەڵاح

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین