zagros news agency

یوونیسێف: زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵی سووریایی تووشی قەیرانی بەدخۆراکی بوون

ڕێکخراوی یوونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە دۆخی خراپی منداڵان لە سووریا و ڕایدەگەیەنێت بەهۆی شەڕ و قەیرانی ئابوورییەوە، سەدان هەزار منداڵ ڕووبەڕووی نەبوونی خۆراک بوونەتەوە.
ڕێکخراوی یوونیسێف بۆ کاروباری منداڵان، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداریی توند لەبارەی دۆخی منداڵان لە سووریا دەدات و ڕایگەیاندووە، بەهۆی شەڕی بەردەوام، تێکچوونی دۆخی ئابووری و نائارامییەوە، منداڵانی ئەو وڵاتە لە دۆخێکی مرۆیی زۆر خراپدا دەژین.
بەپێی ڕاپۆرتی یوونیسێف، زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە سووریا تووشی قەیرانێکی سەختی بەدخۆراکی و نەبوونی خۆراک بوون و لەو ژمارەیەش، ١٧٧ هەزار منداڵ لە دۆخێکی تەندروستیی مەترسیداردان.
ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاشکراشی کردووە، بەهۆی دۆخی مرۆیی نالەبار لە سووریا، ١٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس پێویستییان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە، کە ٧ ملیۆن و ٤٠٠ هەزاریان منداڵن. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، لە مانگی ئاداری ٢٠٢٤ـەوە، نزیکەی یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کە زۆرینەیان منداڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای مێتا چات بۆتی ئەپی واتس ئەپ قەدەغە دەکات

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێلگەی کۆرمۆڕ

یاسین

زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانى سنووری شارۆچکەی مەخموور دابەش دەکرێت

سەڵاح