zagros news agency

لە کۆتاییدا یانەی زاخۆ ڕاهێنەری نوێی ئاشکرا کرد

 

یانەی زاخۆی دەلال لە پلاتفۆرمەکانی خۆیەوە ناوی ڕاهێنەری نوێی یانەکەی ئاشکرا کرد و بە گوتافی “لە قەتەڕەوە بۆ شاری ئەردەوان و ئەیاز”،کە ئەو ڕاهێنەرەش (ویسام ڕزق)ـی گەورە ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی وڵاتی قەتەڕە و وەرزی داهاتوو پێشڕەوی یانەی زاخۆ دەکات.

 

بەپێی زانیاریەکان یانەی زاخۆ هۆکاری هێنانی ئەو ڕاهێنەرەیان گەڕاندۆتەوە بۆ ئەو ئەزموونە قوڵەی ویسام هەیەتی لە کاری ڕاهێنەرایەتی و پێشتریش ڕاهێنەری یانەی ئەلسەدی قەتەڕ و قوە جەوییە و چەند یانەیەکی تریش بووە لەگەڵ ئەلسەدیش خولی قەتەڕی بەدەست هێناوە یانەی زاخۆش داوایان کردوە وەرزی داهاتوو خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ یانەکە بباتەوە.

 

 

شایەنی باسە دوای تەڵاڵ بەلوشی ڕاهێنەری پێشووی یانەی زاخۆ ویسام دەبێتە دووەمین ڕاهێنەری قەتەڕی ڕاهێنەرایەتی یانەی زاخۆ بکات،کە تەڵاڵ دوای ڕۆیشتنی لە زاخۆ ئێستا لە تەڵەبەی عێراقی ڕاهێنەرایەتی دەکات
لەدوای ئەو بۆندەش یانەی زاخۆ ئەوەی بۆ هەمووان ئیسپات کردەوە وەرزی داهاتوو چاوی لە نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراقە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نادر رۆستی: هەولێر دەبێتە پاریسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. بە سەرکەوتنێکی زەحمەت مانسیتی بەردەوامە لە ڕکابەری لیڤەرپوولی پێشەنگ

یاسین

بیلی ئایڵش و جەیمس کامیرۆن پێکەوە فیلمێکی سێ رەهەندی بەرهەمدەهێنن

ART