zagros news agency

پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان کرایە ئەلیکترۆنی

 

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئەمڕۆ یەکشەممە، 10-8-2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند. لەمەودوا هەرکەسێک بیەوێت فەڕیزەی حەج بکات، دەتوانێت لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە ناوی خۆی تۆمار بکات، هەروەها وەڵامەکەشی لەڕێگەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ دەگەڕێتەوە.

گوتیشی: ئەو پرۆسەیە چەند خاڵێکی ئەرێنی هەیە، یەک لەو خاڵانە ئەوەیە داواکار ناوەکەی لەماڵی خۆی لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە پڕدەکاتەوە و هەلی یەکسان بۆ خوازیاران دەردەچێت.

پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەش دا، پیشتر برێک پارە لەبەرانبەر وەرگرتنی فۆڕمی حەج دەدرا، بەڵام ئێستا هیچ بڕە پارەیەک نادرێت و بەخۆڕایی فۆڕمەکە لەڕێگەی ئەلیکترۆنیەوە پڕ دەکرێتەوە، ئەمەش هاوتەریبی بەرنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە لەسەرەتاوە ویستوویەتی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم بە ئەلیکترۆنی بکرێت.

ڕاشیگەیاند، لە کوردستان سەدان هەزار کەس دەیەوێت فەریزەی حەج جێبەجێ بکات، هەروەها وەزارەتی ئەوقافیش لەساڵانی ڕابردوودا درێغی لە خزمەتکردنی حاجیان نەکردووە، کە ئەمساڵ خزمەتێکی باشیان پێشکەشی حاجیان کردووە بەراورد بە ولاتانی دیکە.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی باسی لەوەش کرد، پێشتر بانگدانی مزگەوتەکانمان ڕێکخستەوە و بە لیکترۆنیمان کردووە، کە لەڕێگەی بانگبێژە دەنگخۆشەکان بانگ دەدرێت و لەزۆربەی شار و شارۆچکەکانیش ئەو پرۆسەیە جێبەجێ دەکرێت.

 

لێرە دەتوانیت خۆت تۆمار بکەیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تێر شتیگن و فلیک بەدوای چارەسەرێک دەگەڕێن

یاسین

عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد

سەڵاح

گومرگی عێراق: پێشبینی دەکەین داهاتی گومرگی بۆ زیاتر لە ١٠ تریلیۆن دینار بەرز ببێتەوە

سەڵاح