zagros news agency

هەناردەی ئەڵمانیا بۆ ئێران لە نیوەی یەکەمی ساڵدا زیاتر لە ٢٠٪ دابەزیوە

بەپێی داتا سەرەتایییەکانی نووسینگەی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا، هەناردەی ئەو وڵاتە بۆ ئێران لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا (٢٠٢٥) تووشی داکشانێکی بەرچاو بووە و بە ڕێژەی ٢١.٢٪ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار کەم بووەتەوە.
کۆی گشتیی هەناردەی ئەڵمانیا بۆ ئێران لەو ماوەیەدا تەنها گەیشتووەتە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەناردەی ئەڵمانیا لە تەواوی ساڵی ٢٠٢٤دا بە بەراورد بە ساڵی پێشتر، ٦٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیبوو و گەیشتبووە نزیکەی ١.٣ ملیار یۆرۆ.
یەکێتیی ئەورووپا کۆتوبەندی توندی لەسەر بازرگانی لەگەڵ ئێراندا داناوە. ڕۆژنامەی “فاینانشیاڵ تایمز” بڵاوی کردووەتەوە، سێ وڵاتە سەرەکییە ئەوروپییەکە (ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا) لە نامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان هەڕەشەی ئەوەیان کردووە، ئەگەر دانوستانە ئەتۆمییەکان شکست بهێنن، “میکانیزمی پەلەپیتکە” کارا دەکەنەوە، کە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی خۆکارانەی سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکانی پێشوو بۆ سەر ئێران.
ران پرۆسۆر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەڵمانیا، پێشتر ڕەخنەی توندی لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ئێران گرتبوو و گوتبووی: “ئێران هاوبەشێکی بازرگانیی ئاسایی نییە. لە هەر یەک یۆرۆ کە دەگاتە دەستی مەلاکان، پەنجا سێنتی بۆ تیرۆر خەرج دەکرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

فازڵ میرانی :ب هەلکەفتا هاتنا جەژنا سەرسالا نو یا برایێن ئێزدی، گەرمترین پیرۆزباهیان ئاراستەی خوشک وبرایێن ئێزدی دکەین

یاسین

سەرەڕای پەرەسەندنی ناکۆکی لەگەڵ ئەمریکا هەناردەی چین زیادی کردووە

یاسین

رێخەری ‎ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پەنابەرێکی سووری نەگەڕاندۆتەوە وڵاتەکەی

گوران