ئاستی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق ئەمساڵدا، بەراورد بە ساڵی پێشوو 4% زیادی کردووە و گەیشتووەتە نزیكی 6 ملیار دۆلار.
بە پێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی تورکیا، لە حەوت مانگی رابردوودا هەناردەی تورکیا بۆ عێراق گەیشتووەتەوە 5 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.
بەپێی داتاكان، بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئەمساڵ هەناردە 4% زیادی کردووە.
ئاستی هەناردەی تورکیا بۆ هەریەکە لە وڵاتانی ئازەربایجان، بولگاریا، جۆرجیا، ئێران، عێراق، سووریا و یۆنان، تاوەكوو مانگی تەممووز گەیشتووەتە 15 ملیار و 592 ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی بازرگانی تورکیا ئاشكراشی كردووە، لە حەوت مانگی ڕابردوودا بە بەهای یەک ملیار و 54 ملیۆن دۆلار دانەوێڵە، پاقلەمەنی و ڕۆن و بە بەهای 646 ملیۆن دۆلاریش مۆبیلیات، کاغەز و بەرهەمەکانی دار هەناردەی عێراق کراوە.

