zagros news agency

د.ڤیان سلێمان بۆ زاگرۆس: پارتی به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی تادێت به‌هێزتر ده‌بێت

 

ئه‌ندامێكی كۆمیه‌ته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بە پارتێکی دیموکراتیی نیشتمانی و نەتەوەییش دەزانێ کە لە خەباتی بێوچاندایە بۆ وەدیهێنانی خەونی مەزنی كوردستانییان، پارتی باوەڕی بە پاراستنی مافی مرۆڤ، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، ئازادیی تاک و مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەی کورد و گەلانی دیکە هەیە، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: پارتی بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هێزو ئیلهام به‌خشه‌.

د.ڤیان سلێمان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ بە سەرۆکایەتیی مستەفا بارزانی دامەزراوە و بەدرێژایی ئەو مێژووە لە خەباتی چەکداری و مەدەنی دانەبڕاوە و زۆر دەسكەوتی گەورەی بۆ گەلی كوردستان بەدەست هێناوە و بۆ بەدەستهێنانی ئەوانی دیكەیش بە هەموو شێوازێكی خەباتی سیاسی، دیبلۆماسی، پەرلەمانی، دیموكراسی و مەدەنی بەردەوامە ئێستاش به‌رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پارتی له‌و په‌ری به‌هێزی و جه‌ماوه‌ریدایه‌.

گوتیشی: ” دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦، هاوکات بوو لەگەڵ لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە جۆرێک، لەدایكبوونی سەرۆك لەو رۆژەدا بەختێكی مێژوویی بوو بۆ خەڵکی كوردستان و ڕووناکییەک بوو بۆ کورد و کوردستان “.

ئەوەشی خستە ڕوو: زەروورە هەمیشە پارتی وەك چۆن یەكەمین حزبی سەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بووە، هەروا بمێنێتەوە و تەواوی خەڵكی كوردستان پشتیوانیی لە پارتی بكەن، پارتی پشتیوان و داینه‌مۆی به‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش داوه‌.“

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە سەرکەوتنێکی زەحمەت خۆی گەیاندە پێشەنگی ڕیزبەندی

یاسین