zagros news agency

لە ئاگرکەوتنەوەی بنکەیەکی سەربازیی کەنەدا چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون

 

بەرپرسانی کەنەدا ڕایان گەیاند بەهۆی ڕوودانی “ڕووداوێکی جددی” لە بنکەی سەربازیی وێینڕایت لە پارێزگای ئەلبێرتا، ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن و ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان ڕووی داوە کە بەهۆی باوبۆرانێکی بەهێزەوە بۆ دەرەوەی سنووری بنکەکە بڵاو بووەتەوە.

مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەزبەر (١٨ی تشرینی یەکەم) لە تۆڕی ئێکس ڕای گەیاند حکوومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی ئەم ڕووداوە لەگەڵ بەرپرسانی ناوخۆیی هاوکاری دەکات.

دەیڤید مەکگینتی، وەزیری بەرگریی کەنەداش، ئەم ڕووداوەی بە “زۆر خەمناک” وەسف کرد و گوت هەموو سەرچاوە پێویستەکان بۆ چارەسەرکردنی کۆ دەکرێنەوە. مەکگینتی لە کاتێکدا کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک کەسی پشتڕاست کردەوە، ژمارەی قوربانییەکانی ڕانەگەیاند و گوت هۆکاری وردی ڕووداوەکەی ڕۆژی شەممە ١٧ی تشرینی یەکەم هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و زانیارییە پشتڕاستکراوەکان بە زوویی بڵاو دەکرێنەوە.

بنکەی وێینڕایت نزیکەی ٢١٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێدمۆنتۆن، نێوەندی پارێزگای ئەلبێرتا، هەڵکەوتووە و یەکێکە لە پڕبەکارهێنەرترین بنکەکانی سوپای کەنەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حكوومەت بەشداریی پانێلێكی لوتكەی جیهانیی حكوومەتەكان دەكات

سەڵاح

نرخی زێڕ بەرز بووەوە و نەوت پاشەکشەی کرد

یاسین

یونیسێف: بۆ یەکەمجار ژمارەی منداڵانی کێش زیاد لە منداڵانی بەدخۆراک زیاتر بووە

سەڵاح