zagros news agency

بکوژی هاوڵاتیەکەی سیدەکان دەستگیرکرا

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، کە دەمەقالێ لەنێوان چەند گەنجێک دروست بوو لەسەر کێشەیەکی بچووک کە بووە هۆی کوژرانی هاولاتیەک، دوای لێکۆلێنەوەو بەدواداچوون توانیان بکوژ دەسگیربکەن.

شیماڵ دیوالی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوێنێ کاتژمێر 3:45 بەیانی دەمەقالێ لەنێوان چەند گەنجێک دروست بوو لەسەر کێشەیەکی بچووک کە بووە هۆی کوژرانی هاولاتیەک بەناوی ( ب ع ق ) دانیشتووی سیدەکان دەست بەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی مەزنێ لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر گەیشتنە شوێنی تاوان.

هەروەها شیماڵ دیوالی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوای لێکۆلێنەوەو بەدواداچوون توانیان بکوژ دەسگیربکەن بەناوی ( م آ س ) لەگەڵ دوو کەسی تر لێکۆلینەوە بەردەوامە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سامان حوسێن بۆ زاگرۆس: باوه‌ڕمان به‌درۆی هیچ فراكسیۆنێك نییه‌ بچێته‌ لای سودانی و ببێته‌ ده‌م راستی عێراق

یاسین

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت دەكات

دڵشاد