zagros news agency

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە غەززە ژیانی بارمتەکان دەخاتە مەترسییەوە

 

مایک هاکبی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی “ئەلعەرەبیە” جەختی لەسەر هەستیاریی دۆخی ئێستا کردەوە و ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئێستا لە غەززە دەتوانن ڕاستەوخۆ ژیانی بارمتەکان بخەنە مەترسییەوە.

هاکبی گوتی: “ئیسرائیل لەژێر فشارێکی زۆردایە بۆ ئەنجامدانی هەنگاوی یەکلاکەرەوە لە غەززە.”

باڵیۆزی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بە پرسی پلانی “E1” بۆ دابەشکردنی کەناری ڕۆژئاوا دا و گوتی، “ئەو پلانە پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە.”

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هاکبی گوتی: “پێویستە ئەورووپا لە دەرەنجامە ئەگەرییەکانی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا تێبگات و قبووڵی بکات.” ناوبراو جەختیشی کردەوە، “جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا لە ئێستادا لە پێشینەی کارەکانی ئەمریکا نییە.”

لە کۆتاییدا هاکبی زیادی کرد: “فەڵەستینییەکان خۆیان بەرپرسیارن لە شکستی گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەتی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

قۆناغێكی دیكه‌ی دابەشكردنی زەوی دەست پێدەكات

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

یاسین

برێت مەکگۆرک: پرسە و سەرەخۆشیم بۆ هاوڕێ کوردەکانم هەیە بۆ ئەم زیانانە

سەڵاح