بۆ یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستی دنیا، له زانكی غوانگتشوی پزیشكی له چین، سییه‌كانی به‌رازێكیان بۆ مرۆڤێك چاند.
توێژه‌ران ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه بۆ كه‌سێك كراوه كه تووشی ئیفلجی مێشك بووه، دواتر ده‌ركه‌وت كه چاندنی سییه‌كانی به‌راز بۆ ئه‌و كه‌سه وه‌زیفه‌كانی خۆی بۆ ماوه‌ی نۆ رۆژ كردووه و ئه‌و كاره له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی له‌شه‌وه ڕه‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یلی) به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كان بۆ چاندنی دڵ و گورچیله‌ی به‌راز بۆ مرۆڤ هاوشێوه‌ی چاندنی سییه‌كانی به‌راز بۆ مرۆڤ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
ئێستاش چاندنی سییه‌كانی به‌راز بۆ ئه‌و نه‌خۆشه كه بۆ ماوه‌ی 216 كاتژمێر وه‌زیفه‌كانی خۆی له‌ناو جه‌سته‌ی ئه‌و نه‌خۆشه‌دا كردووه، پزیشكان به هه‌نگاوێكی گرنگی ده‌زانن.

