zagros news agency

دوایین پێشهاتەکان لەسەر گەڕانەوەی بێلینگهام بۆ یاریکردن

 

جود بێلینگهامی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید تا مانگی تشرینی یەکەم لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، چونکە بەردەوامە لە چاکبوونەوە لە نەشتەرگەریی شانی چەپی مانگی تەمموزی ڕابردوو.

هەرچەندە یاریزانە تەمەن 22 ساڵەکەی ئینگلتەرا بە تامەزرۆییەوە دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن خێراتر بکات، بەڵام پزیشکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە وریا بن بۆ ئەوەی لە هەر پاشەکشەیەک دوور بکەوێتەوە کە چاکبوونەوەی لە ڕێڕەوی خۆی دەربهێنێت.

بێلینگهام بەردهوامه له بەرنامەیەکی چڕ و پڕی چاکسازی له ژێر چاودێری وردی ستافی پزیشکی یانەکه،هەروەها دەیەوێت بە زووترین کات بچێتەوە ناو یاریگا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ریاڵ مەدرید توانی سەرکەوتن بەسەر یانەی رایۆ ڤاییکانۆ

یاسین

بارتۆمیۆ: لە سەرۆکایەتی لاپۆرتا ناڕازییە

یاسین

فیکەی هاندەران کێشەی ئەلڤارێس زیاتر دەکات و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بڕیاری خۆی دەدات

sarkar