zagros news agency

مان سیتی وەڵامێکی توندی تۆتنهام دەداتەوە

 

لە نوێترین هەواڵی گواستنەوەی ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی ساڤیۆ مۆرێیرای یاریزانی لاوی یانەی مانچێستەر سیتی بۆ یانەی یانەی تۆتنهام فابریزۆ ڕۆمانۆی پسپۆڕ لە مێرکاتۆ و بازاری گواستنەوەی یاریزانان چەند زانیاریەکی نوێی ئاشکرا کرد.

 

ڕۆمانۆ ئاشکرای کرد مان سیتی بە توندی وەڵامی کۆتایی تۆتنهامی داوەتەوە و پێیانی ڕاگەیاندوە ساڤیۆ بە هیچ جۆرێک بۆ فرۆشتن نییە تەنانەت ئەگەر 60 ملیۆن پاوەندیش پێشکەش بکرێت بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ساڤیۆ ڕەتدەکرێتەوە ئەو یاریزانە داهاتووی یانەکەیە.

 

 

ساڤیۆ مۆرێیرا دی ئۆلیڤێرا لەدایکبووی 10ـی مانگی 4ـی 2004ـی وڵاتی شاری ساو ماتێسی وڵاتی بەڕازیلە و لە ئەکادیمیای یانەی ئەتلەتیکۆ مینیێرۆیە و ماوەی ساڵێکە لە لە مانچێستەر سیتی یاری دەکات و یانەکەش وەکو داهاتووی تیپەکە سەیری دەکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دژایەتیی مەحموود عەباس لە بەرانبەر لێدوانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێراندا

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

وردەکاری گرێبەستەکەی مۆدریچ لەگەڵ میلان

یاسین