zagros news agency

پاکستان؛ لە تەقینەوەیەکدا سێ کارمەندی ئەمنی بریندار بوون

 

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بنکەیەکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی پاراستنی سنوور لە شاری “بەنو” لە هەرێمی “خەیبەر پەختونخوا”ی باکووری ڕۆژئاوای پاکستان، سێ کارمەندی ئەمنی بریندار بوون.

پۆلیسی هەرێمی خەیبەر پەختونخوا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، دوای تەقینەوەکە دەنگی تەقە بیستراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ژمارەیەک لە هێرشکارەکان کوژراون و هێزە ئەمنییەکان شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆ داوە. هەروەها داوا لە هاووڵاتییان کراوە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و بنکە سەربازییەکەش داخراوە.

بە گوتەی شایەتحاڵان، پارچەکانی ئۆتۆمبێلە تەقیوەکە بە درێژاییی ڕێگای کۆهات بڵاو بوونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

دواخستنی هێرشەکەی سەر ئێران لەلایەن ترمپەوە؛ سێ هۆکاری سەرەکی هەبووە

یاسین

پرێمەرلیگ.. بە سەرکەوتنێکی زەحمەت مانسیتی بەردەوامە لە ڕکابەری لیڤەرپوولی پێشەنگ

یاسین